بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی؛ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی 2ـی 2025. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بهریتانیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، ههروهها ستایشی رۆڵی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سهرکهوتنی له ئهرکی تازهیدا بۆ خواست."
ستیڤن چارڵس هیچن، کە لە مانگی ئازاری 2023 وەکو باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکار بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە عێراق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی؛ و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتهکهی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ههموو بوارهکاندا کردەوە.
ستیڤن هیچن پێش ئەوەی وەکو باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستنیشان بکرێت، بەڕێوەبەری دەزگای دژەتیرۆری بەریتانیا بووە. پێش ئەوەش، لەماوەی نێوان 2016 بۆ 2019 بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بووە. لەماوەی نێوان 2013 بۆ 2016ـش، لە عەمانی پایتەختی ئوردن راوێژکاری کاروباری هەرێمیی بووە.
PM:03:04:23/02/2025
ئهم بابهته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت