بافڵ تاڵەبانی بۆ گروپە چەکدارەکان: لەمەودوا لەبەرامبەر هەر درۆنێک دوو درۆنتان بۆ دەنێرینەوە؛ تەحەمولمان نەما


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، "گروپە چەکدارەکان لە دەرەوەی سیستمی سەربازی عێراقن، من هەوڵدەدەم وەبەرهێنانی دەرەکی بهێنمە وڵاتەکەم بۆ ئەوەی ئاستی وەبەرهێنانی نەوت و غاز و بژێوی زیاتر بکەم، کەچی هەندێک لەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج لە لایەن ئەو گروپانەی لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراقن، ئەوە جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یاخود تێکەڵ بە سووپا بکرێن."

بافڵ تاڵەبانی لە میانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا دووپاتیکردەوە، "ئەو گروپانە مافی ئەوەیان نییە بەناوی گەلی عێراق و کوردستانەوە بڕیاربدەن، پێیان دەڵێم بێتاقەت و نارەحەت بووین لە درۆنەکانتان، بۆیە لەمەودوا تۆلە دەکەینەوە و لە بەرامبەر هەر درۆنێک دوو درۆن دەنێرین، بۆیە ئەو یارییەمان لەگەڵ مەکەن، کێشەی زۆرمان هەیە و تەحەمولمان نەما."

ئاشکراشیکرد، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەند ئاستەنگێک بووەتەوە و لە ئێستادا یەکگرتووییەکی باش لەنێوان کورد دا هەیە."

وتیشی: "پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی سوریا بکەین و نابێت کوردەکان بە تەنها بەجێبهێڵدرێن و ناشکرێت بە بێ کوردەکان دەستوری سووریا بنوسرێتەوە".
 
سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "بەتەواوی پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا، یەکێتی حزبێکە کار دەکات بۆ گفتوگۆ و دانوستان".


PM:02:39:23/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 5340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت