هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن
وێستگەنیوز-
هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پشکنینی بۆرییەکان پێکهێنرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025, شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەستکرا".
بەپێی راگەیەنراوەکەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، "هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم رووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە".
دوێنێ شهممه، 22ی شوباتی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، "سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواوكراون".
PM:01:20:23/02/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت