سبەی لە ناحیەی بیارە و تەوێڵە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووە


وێستگەنیوز-

بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە سبەی لە ناحیەی بیارە و تەوێڵە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی دەبێت.


پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو باران بارینەی رووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا سبەینێ 23ی 2ی 2025 پشووی رەسمی دەبێت لە سنووری ناحیەی بیارەو تەوێڵە گوندەکانی.

پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەشێک لە خوێندکاران روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەم پشووە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن".


PM:07:54:22/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت