ئاسایشی هەولێر بازرگانێکی دراوی ساختەی دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕی 25 ملیۆن دینار دراوی ساختەی عێراقی رایگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "لەلایەن تیمەکانمانەوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م ، ک ،م)مان دەستگیر کرد کە بڕی 25 ملیۆن دینار دراوی ساختەی عێراقی لابووە، لە جۆری 25 هەزاری".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم دراوە ساختەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێناوە و بەنیازبوو لە بازاڕی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساغی بکاتەوە، جێگەی باسە تۆمەتباری ناو هاتوو چەند جارێکی تر بەهەمان شێوە دراوی ساختەی لابووە و لە شارەکانی خوارووی عێراق ئەم دراوە ساختانەی ساغ کردووەتەوە".
PM:07:20:22/02/2025
ئهم بابهته 2420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت