گۆڕانکاری لە مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی لینکی پۆرتاڵیکەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، "ئێستا لینکێک بەردەستە کە بژاردەیەکی نوێی دیکەیە بە خۆڕایی و پەیوەستە بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەت (گشتی، تایبەت)".
ئاماژە بەوەکراوە، "هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکە پۆرتاڵیەوە ناو و ئەو زانیاریانەی داواکراون پریان بکاتەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری".
هەروەها هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە:
1- ئەم لینکە فرییە و هیچ پارە و رسوماتێکی نییە.
2- شۆفێر دەتوانێت ئێستا ئەم لینکە پڕبکاتەوە و لەگەڵ پلان وبەرنامەکانی ژیانی خۆی مامەڵەکەی خۆی رێکبخات، واتە شۆفێر ناچار نابێت کە ئەمڕۆ داواکارییەکەی پڕکردووەتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بکات، دەتوانێت دوو رۆژ یان هەفتەیەکی دیکە یاخود هەرکاتێک کە بۆی دەگونجێت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بکات، بەڵام دەبێت ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بێت نەکەوێتە ناو سزاوە.
3- شۆفێر وابەستە نییە تەنها بەم لینکەوە بەڵکو بژاردەکانی رابردووی هەر لەپێشە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.
4- سەرجەم رۆژەکانی هەفتە ئەم لینکە کراوە دەبێت دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت .
بۆ داواکاریی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (گشتی، تایبەت) کلیک لێرە بکە.
PM:06:03:22/02/2025
ئهم بابهته 15892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت