مەسعود بارزانی و قاسم ئەعرەجی گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە کرد
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولایان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە کرد.
ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
بارەگای بارزانی رایگەیاند، "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران و رێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن".
PM:05:02:22/02/2025
ئهم بابهته 3028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت