بەرپرسانی ئەمنی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ رێبەری ئەحمەدی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە، بەرپرسانی ئەمنیی و سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە لە هەولێر و نەینەوا و كەركوك بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد.
لە کۆبووبەوەکەدا، لەبارەی دۆخی كەمپەكانی (حەسەن شام و دیبەگە) و میكانیزمی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەو كەمپانە گفتوگۆکرا.
کۆبوونەوەکە بە راسپاردەی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش و پێشكەشكردنی هەڵوێست و راسپاردەكان بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە بەغدا كۆتایی هات.
PM:04:41:22/02/2025
ئهم بابهته 3268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت