له حاجیاوا هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر كه‌سێك و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌به‌ن
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین دوو كه‌س هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كاسبێك و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌به‌ن، تا ئێستاش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراون.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی هه‌ینی، هاوڵاتییه‌كی دانیشتوووی قه‌زای حاجیاوا كه پیشه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه و زیاتر له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان كار ده‌كات و دراو ده‌گۆڕێته‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه به ماتۆڕسكیله‌كه‌ی، دوو كه‌س بۆی دانیشتوون و سپرایان به ده‌موچاویدا كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، دوو كه‌سه‌كه بڕی 35 ملیۆن دینار و نزیكه‌ی 9 هه‌زار دۆلاریان له‌و كاسبه سه‌ندووه و دواتر هه‌ڵاتوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هاوڵاتییه لای هێزه‌كانی پۆلیس سكاڵای تۆماركردووه به‌ڵام تا ئێٍستا ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ری، ده‌ستگیر نه‌كراون.
PM:03:23:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 9508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت