نێچیرڤان بارزانی و سودانی: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌خێرایی ده‌ستپێبكاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌خێرایی كرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان كرد".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سودانی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی گرنگ كراون ده‌رباره‌ی دۆسیه و بابه‌ته‌كان له ئاستی نیشتمانیدا، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون كرا بۆ چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له كه‌رته جیاوازه‌كاندا".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی ئاماژه‌ی به "به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان كرد، به تایبه‌تی له‌دوای تێپه‌ڕاندنی دوایین هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه. به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی بكات و ئابووریی عێراق به‌هێزتر بكات"، وه‌ك نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت.
هاوكات جه‌ختی "له‌سه‌ر پێویستیی خێراكردنی ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و دووباره هه‌نارده‌كردنی له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه كرده‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به "گرنگیی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی و هاوكاری" له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی داوه، هه‌روه‌ها "هه‌ماهه‌نگیكردن له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزاری و ئابوورییه‌كاندا، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان و پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی: "هه‌میشه خۆشحاڵم به دیداری هاوڕێم، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا. گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان كرد له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان، سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گرنگ".
PM:03:01:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت