ساڵی داهاتوو یاسای بودجه ده‌چێته‌وه په‌رله‌مان… 33 ساڵی هه‌رێمی كوردستان 21 ساڵی بێ یاسای بودجه بووه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دوای 13 ساڵ جارێكی دیكه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "خاڵێكی ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2026 یاسای بودجه‌ی هه‌بێت".
هه‌رێمی كوردستان 12 ساڵه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه یاسای بودجه‌ی نه‌بووه، بڕیاره له 13 ساڵه‌ی یادكردنه‌وه‌یدا یاسای بودجه بنرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕه‌شنووسێكیان له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ئاماده كردووه، به وته‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی ره‌شنووسه‌كه تایبه‌ته به یاسای بودجه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێك له سلێمانی ڕایگه‌یاند، ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مان یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆكن و بڕیاره هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2026 یاسای بودجه‌ی هه‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان له 33 ساڵدا 21 ساڵ یاسای بودجه‌ی نه‌بووه. كۆتا یاسای بودجه له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2013 په‌سه‌ندكراوه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا به بیانوی قه‌یرانی دارایی یاسای بودجه نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992ـه‌وه خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ته له 33 ساڵی حكومڕانیه‌كه‌یدا ته‌نها 12 ساڵ خاوه‌نی یاسای بودجه بووه و 21 ساڵ یاسای بودجه‌ی نه‌بووه.
هه‌رێمی كوردستان له ساڵه‌كانی 1193، سێ مانگی 1996، 1997، 1998، 2001، 2007، 2008، 2009، 2010، 2011، 2012، 2013 یاسای بودجه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ساڵه‌كانی 1992، 1994، 1995، 1999، 2000، 2002، 2003، 2004، 2005، 2006، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، 2020، 201، 2022، 2023، 2024، 2025 یاسای بودجه‌ی نه‌بووه.
یه‌كه‌م یاسای بودجه له هه‌رێمی كوردستان
ساڵی 1993 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندكردووه، یاساكه له دانیشتنی ڕۆژی 28ـی شوباتی 1993 بڕیاری په‌سه‌ندكردنی دراوه.
یاسای ژماره 5ـی بودجه‌ی ساڵی 1993 له دوو لاپه‌ڕه و 11 مادده‌ی یاسای پێكهاتووه، بودجه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان به 1,013,812,000 دینار خه‌مڵێندراوه.
PM:01:31:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت