كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2025 ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و بارانێكی كه‌م و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان، له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به ( 1 – 3 ) پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 23- 2- 2025 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ل بارینی به‌فر له زۆربه‌ی ناوچه به‌رزه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ، به‌فر بارین سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه، وه بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێرو كه‌ركوك ".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به ( 2 – 4 ) پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 6 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 2 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 4 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 5 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 3 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 7 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 7 پله‌ی سیلیزی
PM:12:46:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت