عێراق بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، به‌غدا روبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژكاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی: "ئه‌و راپۆرته میدیاییان راست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان به‌سه‌ر عێراقدا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستپێنه‌كرێته‌وه".
وتیشی: "له‌هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌ماوه‌كانی دواییدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراون، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزا یان هیچ جۆره فشارێك بۆ سه‌ر عێراق نه‌بووه".
دوێنێ هه‌ینی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە كه ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر عێراق پابەندنەبێت، ئەگەر هەیە رووبەڕووی سزای هاوشێوەی سزاکانی سەر ئێران ببێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، "ئیدارەی ترەمپ پێی وایە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت".
PM:12:06:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت