نێچیرڤان بارزانی‌: پشتیوانی‌ پرۆژه‌ی‌ رێگه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ عێراق پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ سه‌قامگیر بێت و سه‌قامگیرییه‌كه‌شی‌ به‌ هه‌وڵی‌ عێراق و هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت، ده‌شڵێت: "هه‌ولێر و به‌غدا ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترن".


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی شباتی‌ 2025، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ حه‌وته‌م گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ "عێراق پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ سه‌قامگیر بێت و سه‌قامگیری‌ عێراق به‌ سه‌قامگیری‌ خۆمان ده‌زانین".

سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌: "پشتیوانی‌ پرۆژه‌ی‌ رێگه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین و عێراق ده‌رفه‌تێكی‌ باشی‌ له‌پێشه‌ ببێته‌ ناوه‌ندێكی‌ گرنگی‌ بازرگانی‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سه‌قامگیری‌ عێراق به‌ هه‌وڵی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌واو ده‌بێت و ته‌نیا به‌بوونی سه‌قامگیری‌ ده‌توانێت گه‌شه‌ بكات".


وتيشى: "فره‌چه‌شنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ هێزه‌ و ده‌بێت عێراق فره‌چه‌شنی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ بكاته‌ كۆڵه‌كه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ وڵات".

نێچیرڤان بارزانی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌ولێر و به‌غدا ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترن و سه‌ره‌ڕای‌ ئاڵنگارییه‌كان به‌هه‌وڵی‌ هه‌مووان عێراق ده‌توانێت به‌ره‌وپێش بچێت".


AM:10:34:22/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت