فه‌رهاد تۆفیق: هه‌میشه راستییه‌كانمان وتووه، نازانم بۆچی هه‌ندێك لایه‌ن سه‌غڵه‌ت بوون
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان جه‌خت له قسه‌كانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و حزبی زه‌حمه‌تكێشان "لیستی چاكسازی"یان دروستكردبوو، 100 ده‌فته‌ر دۆلاریان له قاسم سوله‌یمانی و 40 ده‌فته‌ر دۆلاریان له مام جه‌لال وه‌رگرتووه.
فه‌رهاد تۆفیق، وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی "خوا راسته و راستی پێخۆشه" ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه "ئه‌و لایه‌نانه له‌ڕۆژی دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنیانه‌وه، هیچ شتێكیان بۆ خه‌ڵك و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه و نه‌ك خوێن، عاره‌قیشیان بۆ كورد نه‌ڕشتووه و، نه‌ك ته‌نیا له سه‌رده‌می خه‌باتی شۆڕشگێڕیدا، به‌ڵكو له سه‌رده‌می نوێ و شه‌ڕی داعشیشدا ئه‌وكاته‌ی كاكه حه‌مه و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كانی به‌خوێنی خۆیان پارێزگاری‌یان له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كرد له‌كاتێكدا به‌شدارنه‌بووین له‌حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیشمان نه‌بو، ئه‌وان نه‌ك ئاماده نه‌بوون خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕی پۆست و پله‌یان ده‌كرد و له‌بری دابه‌شكردنی ڕه‌بایه و سه‌نگه‌ری به‌رگری، هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئه‌وان تێیدا به‌شداربوون، بڕیاری بڕینی موچه و روبعه مووچه و پاشكه‌وتیان دا".
فه‌رهاد تۆفیق ده‌ڵێت: " ئه‌و لایه‌نانه نه‌ك ڕاستییه‌كان له‌ئه‌ندام و هاوڵاتیان ده‌شارنه‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تێكی دووفاقی په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و خه‌ریكی چه‌واشه‌كارین، ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌شێكی زۆری پۆسته‌گرنگه‌كان لای ئه‌وانن هه‌ر له‌جێگری پارێزگاره‌وه تا قائیمه‌قام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار و جێگر، ئه‌گه‌ر به‌راستی ئۆپۆزسیۆنن ئه‌و پۆستانه بۆ لای ئێوه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نازانم ئه‌م لایه‌نانه بۆچی سه‌غڵه‌تبوون به‌وه‌ی، كه وتراوه پاره له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر وه‌ریناگرن فه‌رموو به‌رپرسه‌كانتان سوێند بۆ ئه‌ندامانی خۆتان بخۆن، كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره له‌حكومه‌ت و هه‌رێم وه‌رناگرن، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌ریناگرن، ئه‌ی نه‌ك ته‌نیا وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و پله‌داره خانه‌نشینه‌كانتان، پاسه‌وانی په‌رپرس و باره‌گاكانتان موچه له‌حكومه‌ت وه‌رناگرن؟! ته‌نیا موچه‌ی ئه‌وان نزیكی ملیارێك دینار نییه؟! ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای پارته‌سیاسییه‌كان هه‌موو پارتێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی شاخ و كورسی په‌رله‌مان مافی خۆیه‌تی بودجه‌یه‌كی له‌حكومه‌ت بۆ دابینبكرێ، كه‌چی سه‌یره ئێوه ناتوانن به‌ئاشكرا بڵێن وه‌ریده‌گرین، ئه‌گه‌ر حه‌رامه بۆ وه‌ریده‌گرن و ئه‌گه‌ری حه‌ڵاڵیشه بۆ ده‌یشارنه‌وه".
ده‌شڵێت: "بابه‌تی وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حاجی قاسم سلێمانییه‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه بۆ لیستی چاكسازیی وه‌رگیرا، ئه‌ویش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ لیسته‌كه، كه به‌به‌راورد به‌لایه‌نه‌كانی تر بودجه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستا نه‌بوو، هاوكات بڕی (400) هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه پێیان درا، تا جه‌نابی كاك محه‌مه‌دی حاجی محمود ڕازیبكه‌ن، بكشێته‌وه له‌خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم".
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی سۆسیال دیموكرات باسی له‌وه‌شكردووه كه "سه‌باره‌ت به‌په‌شیمانی له‌لیستی چاكسازیی و زه‌ره‌ركردنیا، ئه‌وه پێیان ده‌ڵێن ئه‌وه خۆتانن تا ئێستاش نه‌تانتوانییوه لیستێكی ئیسلامی پێكبهێنن، ئێوه خۆتان هاتن داواتان له ئێمه‌كرد بۆ دروستكردنی لیست بۆپاڵپشتی و پارێزگاریكردنتان، نه‌ك ئێمه داواتان لێبكه‌ین. له‌دوای لیستی چاكسازییشه‌وه تا ئێستا نه‌ك نه‌تان توانیوه گه‌شه‌بكه‌ن، به‌ڵكو رۆژبه‌ڕۆژ دێنه‌وه دواوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی به‌شێك له‌ڕاستییه‌كان و نه‌مانی ناكۆكی و ململانێكان ڕێژه‌ی ده‌نگی خۆتان بۆ ده‌ركه‌وتووه".
فه‌رهاد تۆفیق راشیگه‌یاندووه كه"ئێمه هه‌میشه راستییه‌كانمان وتووه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رچاوییان ڕوونبێت و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی سروشتییه له‌پرسه سیاسییه‌كان".
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وته‌بێژی حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌كاتێكدایه، كه یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاندوه، له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و تۆمه‌تباركردنی به‌وه‌رگرتنی مانگانه‌ی 150 هه‌زار دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێم، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مافی خۆمانه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه و رێكاری یاساییش بگرینه‌به‌ر".
راشیگه‌یاندووه كه "پێمان ناخۆشه ئه‌و به‌ڕێزه بچێته ئه‌و ئاسته، به‌هه‌ر حاڵ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، ئه‌وه تۆمه‌ته و ته‌شهیره و مافی خۆمانه ره‌دی بده‌ینه‌وه و رێكاری یاساییش بگرینه‌به‌ر بۆ گێرانه‌وه‌ی مافی خۆمان".
AM:09:23:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت