ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ جارێكی تر وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی وت كه وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی گفتووگۆ له‌سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
وتیشی: "تیمی ته‌كنیكی یه‌كێتی و پارتی له ماوه‌ی رابردوودا ره‌شنوسێكیان وه‌ك ستراتیژی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی داهاتوو ئاماده‌كردووه و وابڕیاره ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه بكه‌ن كه ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم".
راشیگه‌یاند كه "به‌ره‌وپێشچوون له گفتووگۆكانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه‌و خوازیارین زۆر نه‌بات هه‌ردوولا له‌سه‌ر كۆی خاڵه‌كان بگه‌ینه رێكه‌وتن و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و كارا كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌بێت پێكبهێندرێت".
ڕۆژی 10ـی شوباتی 2025، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ته‌نیا یه‌ك دوو خاڵ ماون كه پێویستی به گفتوگۆ له ئاستێكی دیكه‌دا هه‌یه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ ده‌كرێت و خاڵه ناكۆكه‌كان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت.
وته‌بێژی پارتی وتیشی: "هه‌ردوو لا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بێت له پێكهێنانی حكومه‌ت په‌له بكرێت و ته‌نیا رای جیاوازمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی و تا ئێستا قسه له‌سه‌ر پۆسته‌كان نه‌كراوه".
AM:08:43:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت