سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به ئامانجی به‌شداریكردنه له حه‌وته‌م گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه ئه‌مڕۆ له پایته‌ختی عێراق ده‌ستپێده‌كات و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ په‌یمانگه‌ی عێراق بۆ دیالۆگ به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ژێر ناونیشانی(په‌یوه‌ندییه‌كان له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری هه‌رێمی)، حه‌وته‌م گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕێكده‌خات و تیایدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كات و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له حه‌وته‌م گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، باس له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پرسی ئابووری و نه‌وت، بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش، 100 كه‌سایه‌تی دیار له عێراق و جیهان به‌شداریی ده‌كه‌ن.
AM:08:36:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت