بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: هەمیشە پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد بکە
وێستگەنیوز-
ئەمشەو هەینی 20ی شوباتی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراوەی ڤیم بەشداریکرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کە بەهۆی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکەی لە عێراق رێکخرابوو.
لە رێورەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی گرنگی باڵیۆزی بەریتانیا کە لە ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاریکار و پشتیوان بوو لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لە وڵاتدا.
بافڵ تاڵەبانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ستیڤن هیچن لە ئەرکی داهاتوویدا خواست و داوایکرد وەک هەمیشە پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و بەریتانیا بکات لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
PM:10:18:21/02/2025
ئهم بابهته 4472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت