کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمشەو ئەگەرى بارینى تێکەڵەى نمە باران و بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى لە کاتەکانى بەرەبەیاندا و بارینى کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان هەیە".
لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی هەرێم راشیگەیاند، "پلەکانى گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ".
PM:09:54:21/02/2025
ئهم بابهته 4700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت