هاتووچۆی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی کە رێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراون.


ئەمڕۆ هەینی 21ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا لەم رۆژانەی دوایدا، لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری هەولێر بەفر باریوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی کە رێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراون یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردیی کەشوهەوا رێگاکان بیبەستێت، بۆ ئەوەی بەهۆی گیرانی رێگا ئۆتۆمبێلەکانیان گیرنەخوات یان بەهۆی خلیسکان تووشی رووداوی هاتووچۆ نەبن".

ئاماژە بەوەکراوە، "داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ ئەوەی لە رووداوی هاتووچۆ دووربن، لەکاتی بەفربارین پابەندی رێنمایی لێخوڕین بن".


PM:04:53:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 6524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت