شاندی باڵای یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە سبەینێ هەردوو شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گفتوگۆ بکەن.


ئەمڕۆ هەینی 21ی شوباتی 2025، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە 22ی شوباتی 2025، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان بێت، کۆبوونەوەکەی سبەینێ بۆ بڕیاردانە لەسەر ئەو ستراتیژەی لایەن لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی ئامادە کراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا هەردوولا لیژنەیەکی تەکنیکیان بۆ نووسینەوە و کارنامەی کابینەی داهاتووی حکومەت پێک هێنابوو، ئەو لیژنەیەش نزیکەی پێنج کۆبوونەوەی کرد و رەشنووسەکەی ئامادە کرد کە سبەینێ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو رەشنووسە کۆدەبنەوە.






PM:04:08:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 6796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت