بە سەرۆکایەتی ئەمریکا كاروانێكی سەربازیی هاوپەیمانان لە عیراقەوە گەیشتە رۆژئاوای كوردستان


وێستگەنیوز_

كاروانێكی تری سەربازیی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە عیراقەوە گەیشتە رۆژئاوای كوردستان.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، كاروانە سەربازییەكە لە دەروازەی سنووریی وەلید لە پارێزگای ئەنبارەوە گەیشتووەتە سووریا و رەوانەی بنكەی قەسرك لە دەوروبەری حەسەكە كراوە، كە پێكهاتبوو لە 36 بارهەڵگر كە سندووقی داخراو و ساردكەرەوە و چەكیان لەنێودا بووە و بە ڕووپۆشی رەش داپۆشرابوون.

رەوانەكردنی كاروانە سەربازییەكە بۆ رۆژئاوای كوردستان، لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزكردنی پێگەی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا ئامانجیش لێی زیادكردنی هێزەكانی ئەمریكایە لە رۆژئاوای كوردستان.

لە دوو رۆژی رابردووشدا دوو فڕۆكەی بارهەڵگری سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كێڵگەی نەوتی عومەر لە دەوروبەری دێرەزوور نیشتنەوە كە گەورەترین بنكەی سەربازییە لە سووریا.

ئەوکاتیش روانگەی سووری وتی: ئەو دوو فڕۆكەیە كەرەستەی سەربازیی و لۆجستییان بۆ بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكان لە رۆژئاوای كوردستان هەڵگرتبوو.


PM:03:13:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 7092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت