قوباد تاڵەبانی: من کوردم و زمانی دایکم کوردییە
وێستگەنیوز_
بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، من کوردم و زمانی دایکم کوردییە.
قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا دەڵێت، من کوردم، زمانی دایکم کوردییە، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردووە و گەشەیان پێداوە، سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەکەمان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەکەمان بپارێزین دەبێت گەشەی پێبدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵدەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن.
PM:02:19:21/02/2025
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت