بەرپرسانی ئەمریکا: باشترین بژاردە بۆ زێلێنسکی و جیهان ڕۆشتنی دەستبەجێیەتی بۆ فەرەنسا


وێستگەنیوز_

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردووەتەوە، "باشترین بژاردە بۆ زێلێنسکی و جیهان ڕۆشتنی دەستبەجێیەتی بۆ فەرەنسا".

سەرچاوەکە دەڵێت: زێلنسکی لایەنگری کەمی هەیە، هەروەها یەکێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، حەزی لە زێلێنسکی نییە و پێویستە دەستبەجێ ئۆکرانیا بە جێبهێڵێت.

دۆناڵد ترەمپ، کیێڤی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی کانزاکانی زەوییە دەگمەنەکان دەکات و مایک والز، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمریکاش دەڵێت، سەرۆک بێ هیوا بووە لەوەی زێلینسکی دانوستانی نەکردووە و ئەو دەرفەتەی قبوڵ نەکردووە کە پێشکەشی کراوە بۆ گەڕاندنەوەی بەهای هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا. 

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو قسە و هێرشانەی کیێڤ ئاراستەی سەرۆکی کۆشکی سپی دەکات، جێگەی قبوڵکردن نییە.

لەم هەفتەیەدا ترەمپ کۆمەڵێک لێدوانی توندی سەبارەت بە زێلێنسکی داوە و لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال"دا بە دیکتاتۆرێکی هەڵنەبژێردراو وەسفی کرد؛ و هۆشداریشی دا لەوەی "وڵاتەکەی لە دەست دەدات". 

لە بەرامبەردا زێلێنسکی لە لێدوانێکدا وەڵامی ترەمپی دایەوە و وتی: "سەرۆکی ئەمریکا لە فەزای زانیاری ناڕاستدا دەژی".

دوای ئەم وتانەی، جونیۆر ترەمپ ، کوڕی سەرۆک ڕایگەیاند، "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دەبێت ئەوە بزانیت، بەبێ پارەی ئەمریکا ئۆکرانیا سەر ناکەوێت."


PM:01:40:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت