نێچیرڤان بارزانی: زمان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كيى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كولتووريمانه‌


وێستگەنیوز_

نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".
 
ئەمرۆ هەینی، 21ـی 2ـی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا رایگەیاند: "له‌ رۆژى جيهانيى زمانى دايكدا، جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنى زمانى شيرينى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌."
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زمان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كيى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كولتووريمانه‌، ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ين و بايه‌خ و گرنگيى پێويست به‌ پێشخستنى بده‌ين." 


PM:12:35:21/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت