هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تەمەن 17 ساڵیان بریندارکرد
وێستگەنیوز-
کۆڵبەر نیوز رایدەگەیەنێت، کۆڵبەرێکی تەمەن 17 ساڵ لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندارکرا.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز بێت، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هێژا شیری" تەمەن 17 ساڵی خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی لە سنووری نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە چەندین کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا ئەو کوڕە گەنجە بەرکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی 2024دا 345 کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.
PM:11:12:20/02/2025
ئهم بابهته 5588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت