فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەلی حەمە ساڵح دەرچووە


وێستگەنیوز-

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد، ماوەی 15 رۆژە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.


ئەمشەو پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە باشماخ و پەروێزخان، وەرگرتنی سەرانە لە بازگەکان، بردنی زەوی سلێمانی، ماوەی 15 رۆژە فەرمانی گرتنم لە سلێمانی - دوکان بۆ دەرچووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "15 رۆژە دادوەرێک بەناوی زریان حەسیب لە دوکان- سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوم, لەسەر ئەوەی سکاڵام لەسەرەو دژی دانانی کامێرای تیژڕەوی بووم بە کۆمپانیا, لەکاتێکدا کاری کۆمپانیا 100% نایاسایە، پاشان ئاگادارنین من پارێزبەندیم هەیە".


PM:10:33:20/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 6312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت