هەواڵێکی خۆش بۆ دەرچووە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە دوو هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی عێراق کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستىی حکومەتى عێراق و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى 2 هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمەکە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتووى ناوچە کوردستانییەکانن بە مەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتەکەی حکومەتی فیدراڵ، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرا.

نووسراوەکە بە ژمارە (4004) کە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لەسەرە، بە زمانی عەرەبی ئاراستەی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە و، تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆ دەگرێت، هەروەها دواتر نووسراوەکە لە نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.

بۆ بینینى دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا کلیک لێرەبکە.


PM:08:57:20/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 8460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت