یەکگرتوو سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود تۆمار دەکات

وێستگەنیوز-

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد حزبەکەی سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆماردەکات، بەهۆی ئەوەی وتبووی "حزبە ئیسلامییەكان مانگانە 150 هەزار دۆلار لە حكومەت وەردەگرن".

ئەمشەو پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، د. سەلاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە کاکە حەمە تۆمەتێکی خستووەتە پاڵمان، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزراندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و زۆریشمان بیستووە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە، بەڵام پێمان ناخۆشە ئەو بەرێزە بچێتە ئەو ئاستە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهەر حاڵ لەوەڵامدا دەڵێین، ئەوە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەدی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینە بەر بۆ گێرانەوەی مافی خۆمان ".

وتەبێژی یەکگرتوو وتی، "حەقوایە لایەنی پەیوەندیداریش کەحکومەتە هەڵوێستی خۆی رونبکاتەوە و راستییەکە دەر بخات".

PM:08:54:20/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 6612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت