بافڵ تاڵەبانی: لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانيال روبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا لە عیراق و ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی خەڵکەکەمان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان بە ویست و بەرژەوەندی هاوڵاتییان".

لەبارەی کێشەکانی بەغدا و هەولێر بافڵ تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردەوە و وتی، "دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت".



PM:07:02:20/02/2025








ئه‌م بابه‌ته 7092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت