هادی ئەکرەم،: کێشەی لێبڕینی مووچە خانەنشینان چارەسەرکراوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرێک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی شوبات کێشەی لێبڕینی مووچەی خانەنشینان چارەسەرکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، "لێبڕینەکەی مانگی رابردوو 8 بۆ 9 هەزار خانەنشینی گرتەوە کە هەمووی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ مووچەی مانگی شوبات کێشەی لێبڕینی مووچەی خانەنشینان چارەسەرکراوە".

بۆ مووچەی مانگی یەک سەرجەم خانەنشینانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕی 100 هەزار دیناریان لێبڕا، بەڵام دواتر بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکەیان درا و بۆ مووچەی مانگی شوبات وەری دەگرنەوە.


PM:04:21:20/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 8516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت