وەزارەتی ناوخۆ: گۆرانکاری لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزە نەکراوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی ڤیزە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، چەند هەواڵێک بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکات کە گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزەدا کرابێت، بەڵام دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەک پێشوو لەرێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی www.visit.gov.krd داواکاری تایبەت داوای ڤیزەی کوردستان بکەن و هاووڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فڕۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەکان فیزە وەربگرن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند هەواڵێک بڵاوبووەوە باسیان لەوەدەکرد، گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزەی کوردستاندا کراوە.
PM:03:13:20/02/2025
ئهم بابهته 8408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت