له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تر برینداربوون
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تریش برینداربوون.
په‌یامنێرمان له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین پێی راگه‌یاندین كه ئه‌مشه‌و له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیه‌ی ژاراوه بۆ قه‌ڵادزی كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووكه‌سی تریش برینداربوون.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی وت كه "رووداوه‌كه له‌جۆری پێكدادان بوو له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری تۆیۆتا هایلۆكس و ئۆپڵ".
وتیشی: "به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون كه دوو ئافره‌ت و پیاوێكن".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه ئافره‌ته‌كان سه‌رنشینی پیكابه‌كه بوون و ئه‌و كه‌سه‌شی گیانی له‌ده‌ست داوه شۆفێری ئۆپڵه‌كه بووه.
PM:11:44:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 6364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت