بافڵ تاڵه‌بانی: ئامانجی یه‌كێتی گۆڕانكارییه له به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه ئامانجی یه‌كێتی گۆڕانكارییه له به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان، ده‌شڵێت: "هه‌ر هه‌نگاوێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك بێت ده‌یگرینه به‌ر".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له هه‌ڤاڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان، عیراق، هه‌رێمایه‌تی و ئه‌ركه رێكخراوه‌ییه‌كان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌باره‌وه كرا و دووپات له پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان كرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و به‌دیهێنانی ئامانجه گشتییه‌كان به ویستی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان.
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گفتوگۆكانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كرا و جه‌خت له "پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا و خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر كرایه‌وه كه بتوانێت به هاوسه‌نگی خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات".
له‌و رووه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی په‌رۆشی یه‌كێتی بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانیی و بنیادنانی حكومڕانییه‌كی نوێ كرده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و زیاتر به‌هێزتركردنی قه‌واره‌كه و رایگه‌یاند "ئامانجی یه‌كێتی گۆڕانكارییه له به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌نگاوێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك بێت ده‌یگرینه به‌ر، هیوادارین هه‌موولایه‌كیش به‌و رۆحیه‌ته‌وه هه‌نگاو بنێن".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان، راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه حزبییه‌كان، خۆئاماده‌كردن بۆ دیداری یه‌كێتی به‌وردی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا به ئاڕاسته‌ی جۆشدانه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتی بوون و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیان دراوه".
له‌به‌رامبه‌ردا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جه‌ختیكرده‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هاریكار ده‌بن بۆ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له كاری رێكخراوه‌یی و حكومه‌تدا و به ویستێكی نیشتمانیشه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كاندا.
PM:07:11:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت