وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانێكی تیرۆریستانی داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19ی شوباتی 2025، شانه‌یه‌كی نووستوی گروپی تیرۆریستی داعش له سنوری گونده‌كانی دوزخورماتوو به دیاریكراوی له ده‌وروبه‌ری گوندی دوراجی و غه‌رره، له كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌دا په‌لاماری چه‌ند شوانكارێكیان دا، له‌ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیان دروستبووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و سنووره ده‌ست به‌جێ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به هاناوه‌چوونی شوانه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویان له شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه كرد و توانرا شوانه‌كان به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و تیرۆریسته‌كانیش بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵهاتن".
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دڵنیایی ده‌دات كه پێشمه‌رگه هه‌میشه چاوكراوه‌یه و به وره و ده‌ستێكی پۆڵاین رووبه‌ڕووی هه‌موو جوله و كردوه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش ده‌وستێته‌وه.
PM:07:00:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت