ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دووپات دەکاتەوە
وێستگه‌نیوز-
ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی کورد لە کەرکوک دووپات دەکاتەوە، داواكاریشه هەرچی زووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی شوباتی 2025، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران باسی له ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردن و ڕێگریكردن له جووتیارانی ڕه‌سه‌نی كورد له سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان له پارێزگه‌ی كه‌ركوك له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌م ڕه‌فتاره، كارێكی ناده‌ستووریی و نایاساییه و قبوڵكراو نییه . ئێمه دژی هه‌موو جۆره سته‌مكارییه‌كین به‌رامبه‌ر جووتیاران كه خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی زه‌وییه‌كانیانن و ده‌بێت ئازادانه مافی كێڵان و سوود وه‌رگرتنیان له موڵكی خۆیان و باوباپیرانیان هه‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران، به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پشتیوانیی بۆ مافه ڕه‌واكانی جووتیارانی خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئه‌و زه‌ویانه دووپات كرده‌وه و جه‌ختیش كرایه‌وه كه پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره 3 ی ساڵی 2025 كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس وگه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی بۆ جووتیارانی خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئه‌و زه‌وییانه په‌سه‌ندی كرد، ئیتر كۆتایی به هه‌موو به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگێك بهێنرێت تا جووتیاران سوود له زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن كه یاسا بۆی گه‌ڕاندونه‌ته‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی به‌شداریی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شداریی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی له ڕۆژانی 11-13ی ئه‌م مانگه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیمارات بۆ هاریكاری و هاوئاهه‌نگیی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له كه‌رته جیاوازه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه پێشكه‌ش كرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه به پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنه‌كه به ئاراسته‌ی سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووی دامه‌زراوه‌كانی ئیمارات له سێكته‌ره جیاجیاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ تایبه‌ت به ڕێكخستنی ڕێكاره‌كانی كوالیتی كۆنتڕۆڵ و پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم خرایه‌ڕوو كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته میوانداریی كرابوون و له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا، پێشڤه‌چوون و به‌ربه‌سته‌كانیان ڕوونكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی هاوئاهه‌نگیی و هاریكاریی نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ستووریه‌كانی هه‌ردوولا، به جۆرێك به‌ڵگه‌نامه‌كانی پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆریی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كان لای هه‌ردوولا، وه‌ك یه‌ك به‌ركاربن و پشتیان پێ ببه‌سترێت و بره‌و به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام وهاوئاهه‌نگیی له نێوان ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی وكۆنتڕۆڵی جۆریی هه‌رێم و فیدڕاڵ بدرێت له پێناوی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی و پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕاست ودروستی به‌ڵگه‌نامه و بڕوانامه‌كانی پشكنینی هه‌ردوو لا بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هاورده و به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم و عێراق، به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی گه‌یاندنی به‌رهه‌م و كاڵاكانی هه‌رێم بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ئه‌مه‌ش دوای پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی و دروستیان و هه‌روه‌ها سوودمه‌ندبوونی هه‌رێم له به‌رهه‌می ناوخۆیی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به هه‌مان مامه‌ڵه و ڕێكاری هاوشێوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و بازرگانی و پیشه‌سازیی و ناوخۆی ڕاسپارد، كه به‌رده‌وام بن له په‌یوه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوتایان له حكومه‌تی فیدڕاڵ و به‌گه‌ڕخستنی گشت هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و میكانیزمی هاوبه‌ش.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ خرایه ڕوو كه له هه‌ولێر سازكرا و تایبه‌ت بوو به ڕێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 5 ی ساڵی 2025 تایبه‌ت به هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بڕگه‌یه له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت خرایه‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ پێشوازیی و پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می مادده‌ی 12 له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدڕاڵ، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێم داوا ده‌كات هه‌رچی زووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كانه، چونكه به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ئاداری ساڵی 2023 ه‌وه، چه‌ندین ملیار دۆلار زیان به داهاتی گشتی عێراق گه‌یشتووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی ڕاسپارد، كه هه‌رچی زووه له‌سه‌ر ڕێكار و میكانیزمه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ له هاریكاریی و هاوئاهه‌نگیی به‌رده‌وام بن، به تایبه‌تیش كه ئێستا یاساكه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ڕێگریی یاسایی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه نه‌ماوه و یاساكه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی به ڕوونی ده‌ستنیشان كردووه.
PM:06:29:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت