كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند پرسێكی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدای له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت تاووتوێ كرد و جه‌خت له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م له زووترین كاتدا كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/19 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له باڵیۆز دانیال ڕوبنستین كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ستیڤ بیتنه‌ر ، كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، پرۆسه‌ی چاكسازیی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، ڕێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستووریی و قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا كه ئێستا گفتوگۆكان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتووه.
هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م له زووترین كاتدا ، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی بدات و به بێ جیاوازی ، خزمه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
دۆخی گشتیی ناوچه و به تایبه‌تی په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی سووریا ، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو .
PM:04:53:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت