دەم پارتی: کۆبوونەوەکانمان لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 2ـی 2025، نووسینگەی راگەیاندنی پارتی دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەی ئیمراڵی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، شاندەکە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، شاندی دەم پارتی ئیمراڵی کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) و پارێزەرانی ئۆجەلان کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مەسرور بازرانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکە لە بینای ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچووە و 45 خولەکی خایاندووە.
بەپێی راگەیێندراوکە، شاندی ئیمراڵی زانیاری لەبارەی ئەو دیدارانە داوە کە لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دراون و بۆچوون و پێشنیاز و بیروڕاکانی بارزانی سەبارەت بە پرۆسەکە وەرگرتووە. شاندەکە دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە تورکیا.
PM:03:34:19/02/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت