بە بڕیاری دادوەر راگرتنی ئەو کەسانەی لەسەر لایڤ و قسەی نەشیاو دەستگیرکرابوون درێژکرایەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 19ـی 2ـی 2025، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "راگرتنی ئەو کەسانەی لەسەر لایڤ و قسەی نەشیاو دەستگیرکراون درێژکرایەوە".

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادوەر راگرتنی ئەو کەسانەی لەسەر لایڤ و قسەی نەشیاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون، تاوەکو 3ـی 3ـی 2025 درێژکرایەوە.

سۆران عومەر دەڵێت، "دەستخۆشی بۆ ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتەکە بەردەوامە".

رۆژی دووشەممە 17ـی 2ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بە بڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی، هەشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکران، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردووەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە".
 
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسا و بە بڕیاری دادوەر رووبەڕووی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبنەوە لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا.


PM:12:36:19/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت