هاتووچۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیرڕەویی هەڵگیرابن


وێستگەنیوز_

هاتووچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتووچۆ لێنەکراونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 2ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "چەند رۆژێکە دەنگۆ و پڕوپاگەندەیەک لە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان بڵاوبووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کامێراکانی رێگای دووکان–تاسڵوجە یاخود لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و راپەڕینی لێکردبێتەوە، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە چاککرنەوە یان گۆڕینە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لەڕووی کوالێتییەوە دادەنرێن.

باس لەوەشدەکات، سیستمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی کامێرا وادەکات شۆفێر خێرایی زیادبکات بەوەش هەم ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات هەم شۆفێر تووشی سزادەبێت".


AM:11:46:19/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت