سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی ئیمراڵی کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 2ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆببێتەوە.
دوێنێ سێشەممە شاندی ئیمراڵی لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکانی کە ئاشکراکرابوون، کارەکانی شاندەکە رۆژی سێشەممە دەبوو کۆتایی بێت، بەڵام گۆڕانکارییەک لە بەرنامەکەدا کرا و شەوی سێشەممە شاندەکە گەڕایەوە هەولێر، بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و هەر ئەمڕۆ بگەڕێنەوە.
رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر، شاندی ئیمراڵی کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان، شاندەکەی دەم پارتی کە دوو جار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆ بووەتەوە، بۆ جاری سێیەم لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاندووە، لە دوای کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە هەرێمی کوردستان، دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی گشتگیر لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕادەگەیەنێت.
AM:09:30:19/02/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت