ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت یەکێک دەبێت لە تەوەرەکان
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دوو تەوەری دیکە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی 2ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران؛ بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، گفتوگۆ لەبارەی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێکارەکانی یەکخستنی کوالێتیی کۆنترۆڵ لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
AM:09:29:19/02/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت