کەشناسیی هەرێم لەبارەی رەوشی کەشوهەواوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما".

ئاماژە بەوەکراوە، "کاریگەرى ئەم کەشە زستانییە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا رۆژى یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامى دەبێت، لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى دابارین لە رۆژى پێنجشەممە پێشبینی دەکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفر بارینیش دەست پێ دەکات , پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرو قەزاى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت، هەروەها لەگەڵ نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت".



PM:10:19:18/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت