نێچیرڤان بارزانی: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه
وێستگەنیوز_
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ريس ئه‌كينجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له باڵيۆزى توركيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شيان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و لەبارەی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه رێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه باسيان له رێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
راگەیەندراوەکە دەڵێت: نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه "هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه."
لە بەرامبەردا، ئه‌كينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا لەبارەی پرۆسه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، "هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشان دا."
PM:04:53:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت