توركیا: 300 كه‌س به‌گومانی‌ ئه‌ندامبوونی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ستگیركران




وێستگه‌نیوز-  AFP


عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 300 کەس به‌گومانی‌ ئه‌ندامبوونیان له‌رێكخراوی‌ "په‌كه‌كه‌" ده‌ستگیركراون.

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا وتی‌ ده‌ستگیكردنه‌كان له‌چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌نجامدران كه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌ی‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ توركیا كردبووه‌ ئامانج

ئەو وەزیرە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نوسیویەتی "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ 51 پارێزگادا بەردەوامە، 300 گومانلێکراوی ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستگیرکراون".

ئه‌مه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌كاتێكدایه‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ئاشتی‌ له‌نێوان حكومه‌تی‌ توركیاو كورد له‌ئارادایه‌.


AM:11:49:18/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت