ئه‌بوعومه‌ر ئدلیبی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌ده و هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی خۆسه‌ری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان، ده‌شڵێت: "هه‌سه‌ده بڕیاری دا به ناردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كداره بیانییه‌كانی بۆ وڵاته‌كانیان".
ئه‌بوعومه‌ر ئدلیبی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا گه‌یشتنه كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی گرنگ بۆ چه‌سپاندنی هاوكاری و سه‌قامگیری له سوریا".
ئه‌بوعومه‌ر رایگه‌یاندوه كه لێره‌دا ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1.یه‌كخستنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان: ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی سوپای سوریادا، به ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی.
2. كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان: به‌شداربووان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، بۆ دڵنیابوون له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و باشتركردنی ئاستی بژێوی دانیشتوان.
3. كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی بیانی: جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كدارانی بیانی ئه‌وانه‌ی كه سوری نین له ریزه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ناوچه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرایه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری نیشتمانی.
4. به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان.
5. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی سوریا: گرنگی یه‌كگرتوویی خاكی سوریا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵكردنی هێزه ناوخۆییه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای سوریادا توانای پاراستنی نیشتمان به‌هێز ده‌كات.
6. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان: ڕێككه‌وتن كرا بۆ ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و كۆچبه‌ران بۆ شار و گونده‌كانیان، هاوكات دڵنیابوون له دابینكردنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ ژیانیان.
7. پیرۆزبایی و بانگهێشتنامه بۆ سه‌رۆك ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع: پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع كرا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار، و بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته كرا بۆ سه‌ردانیكردنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
8. میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركرا: لیژنه‌ی هاوبه‌ش له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه پێكهێنرا بۆ دانانی پلان و میكانیزمی جێبه‌جێكردن بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی كاریگه‌رانه‌ی بڕگه‌كان.
ئه‌بوعومه‌ر ئدلیبی راشیگه‌یاند كه ئه‌م ڕێككه‌وتنانه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانه به ئامانجی پته‌وكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی له وڵات‌دا.
AM:11:44:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت