كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئیمر‌اڵی و قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئیمر‌اڵی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمان كوردستان له ده‌باشان ده‌ستی پێكرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی ئیمر‌اڵی كه پێكهاتوون له سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر، په‌روین بوڵدان و كاسكین بایندر، هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په و ئه‌ندامانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و وته‌بێژی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌م پارتی گه‌یشتنه ده‌باشان.
دوای گه‌یشتن و پێشوازیكردنیان، كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی ئیمر‌اڵی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمان كوردستان له ده‌باشان ده‌ستی پێكرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكوری كوردستان.
شاندنی ئیمر‌اڵی له 28ی 12ی 2024 له زیندانی ئیمڕاڵی سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان كرد، دواتر په‌یامی ئۆجه‌لانیان گه‌یانده حزبه سیاسییه‌كانی توركیا، له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
AM:10:40:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت