فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سه‌رگه‌ڕان بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوایكرد سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان به پێشمه‌رگه‌شه‌وه له پرسی ئاڵۆزییه‌كانی سه‌رگه‌ڕان پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بن و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی شوباتی 2025، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و رووداوه كرد كه دوێنێ له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی رێگریكردن له جووتیاران تا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، روویدا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت: "فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات بۆ به‌دواداچوون و زانینی سه‌رجه‌م ورده‌كاری رووداوه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیاری دا به ناردنی بریكاری وه‌زیری داد بۆ پارێزگاری كه‌ركوك بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه‌ی كه جێ بایه‌خی هاوبه‌شی نێوان ناوچه فیدراڵیه‌كان و هه‌رێمی كوردستانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان له سوپا و ناوخۆ و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كان ده‌كات كه "پابه‌ندبن به یاسا و رێنماییه‌كان و دان به‌خۆتاندا بگرن و ژیرانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بكه‌ن و ده‌رفه‌تی ئه‌و كه‌سانه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه له چاوه‌ڕوانیدان و له ئاوی لێڵدا راو ده‌كه‌ن".
هاوكات فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات كه ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن و هێمن و ئارام بن و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ بكه‌ن و پابه‌ند بن به یاسا و ده‌ستوور و كار بۆ پاڵپشتیی هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته ئه‌منییه‌كان و ئامانجه نیشتمانییه هاوبه‌شه‌كاندا بكه‌ن.
AM:10:26:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت