هیوا ئه‌حمه‌د: له ناوچه كوردستانییه‌كان به ئاشكرا دژایه‌تی كورد ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
هیوا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركوك -گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له ناوچه كوردستانییه‌كان به ئاشكرا دژایه‌تی كورد ده‌كرێت.
هیوا ئه‌حمه‌د بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "كێشه‌ی جووتیاران له كه‌س و لایه‌نێك گه‌وره‌تره و دژایه‌تیكردنی ئاشكرای كورده له‌و ناوچانه و نه‌بوونی یه‌كڕیزی كوردیش بۆ ئه‌و كاره قۆزراوه‌ته‌وه".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركوك -گه‌رمیانی پارتی باس له‌وه ده‌كات كه "سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ڕوونی به به‌غدا داوه به‌وه‌ی پێویسته ڕێگیرییه‌كان كۆتایی بێن ئه‌گه‌ر نا به‌و شێوه‌یه ناوه‌ستین".
دووشه‌ممه 17ـی شوباتی 2025، سوپای عێراق له گوندی شه‌ناغه، هه‌وڵیاندا ڕێگریی له كێڵانی زه‌ویی جووتیارانی كورد بكه‌ن، جووتیارانیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپا نه‌دا و ده‌ستیان به كێڵانی زه‌وییه‌كانیان كرد.
سوپای عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كرد، بڕیاریان بۆ هاتووه ڕێگریی له جووتیارانی كورد بكه‌ن له‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان بكێڵن، به‌ڵام جووتیارانی كوردیش ڕژدبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت زه‌وییه‌كانیان بكێڵن و خاكه‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێڵن.
AM:08:54:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت