له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تر برینداربوون
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ناو شاری رانیه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی تر برینداربوون.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی وت كه ئه‌مشه‌و له شه‌قامی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له رانیه له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسكیل به‌یه‌كیاندا داوه.
وتیشی: "له رووداوه‌كه‌دا شۆفێری یه‌كێك له ماتۆڕسكیله‌كان گیانی له‌ده‌ست دا ماتۆڕسكیله‌كه‌ی تر كه دوو نه‌فه‌ری له‌سه‌ر بووه هه‌ردووكیان به سه‌ختی بریندارن".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رانیه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه نیوز، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی (ڕەوەز ئەحمەد فەتاح)ە و مامۆستایە لە قوتابخانەی پاشقۆتەڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین.
AM:12:10:18/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت